١٨ ئاب ٢٠٢١ - ١٤:٣٧
ھێرشی موشەکیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر قەنیتەرەی سووریا

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان شەوی چوارشەممە باسی ھێرشی موشەکیی ڕژێمی زایونییان کرد بۆ سەر پارێزگای قەنیتەرەی باشووری سووریا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕژێمی زایونی بە دوو موشەک ناوچەی «قورس نوفەل»ی گردوپەڕی باکووری پارێزگای قەنیتەرەی کردووەتە ئامانح.

کەناڵی ھەواڵیی ئەلجەزیرەش وای بڵاو کردووەتەوە کە،فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل ناوچەگەلێکی پارێزگای قەنیتەرەیان داوەتە بەر ھێرش.

ڤەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»ش باسی بیسترانی زرمەی چەند تەقینەوەیەکی کردووە لە گردوپەڕی باکووری پارێزگای «قەنیتەرە».

ڕژێمی زایونی بەردەوام بۆ داکۆکی لە تیرۆریستان بنکەو موۆڵگەکانی سوپاو ژێرخانەکانی سوریا دەکاتە ئامانج.

342/